خانەقین.. چەكدارانی رێكخراوی داعش باوك و كوڕێكیان كوشت

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی قەزای خانەقین ڕاگەیاند" ئەمشەو چەند چەكدارێكی داعش چوونەتە ناو گوندی سەعدون لە سنوری قەزای خانەقین و باوك و كوڕێكیان كوشتووە".

سەرچاوەیەك ئەمنی لە قەزای خانەقین ڕاگەیاند" ئەمشەو چەكدارانی داعش لە سنووری خانەقین هێرشی كردە سەر گوندێك و لە ئەنجامدا ٢ هاووڵاتی شەهید و ٢ی دیكەش بریندار بوو".

ئەو سەرچاوە ئەمنیە وتیشی" ناوبەناو چەكداران و شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنی و چەكدارەكانی دیكەی عیراق و زۆرجاریش هاوڵاتیانی مەدەنی دەكەنە ئامانج".

هەرچەندە لە عیراق شكستهێنان بە رێكخراوی داعش و كۆتایی هاتنی ئەو ریكخراوە راگەیەندراوە، بەڵام هێشتا چەكدارانی ئەو رێكخراوە لە دەرەوەی شارەكان و ناوچە دوورە دەستەكان بوونیان هەیە و شانە نوستوەكانیشی هێشتا لە شارەكاندا ماون.

AM:11:24:07/02/2020