قەڵادزێ.. دوو خوشک بە ئاوی گەرم سووتان

شەوی ڕابردوو لە شاری قەڵادزێ دوو خوشک بە ئاوی گەرم سووتان کە تەمەنیان پێنج و هەشت ساڵ بووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد" کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو دوو منداڵ بەناوەکانی ( س . س . م ) تەمەن ٨ ساڵ، ( س . س . م ) تەمەن ٥ ساڵ، دانیشتووی چوارقوڕنە بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەئاوی گەرم قاچی هەردوکیان سوتاوە".

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" بەوتەی کەسوکاریان ئەوان بەسەردانی هاتوون بۆ ماڵی کەسوکاریان لە گوندی توەسوران سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئاوی گەرم لەسەر سۆپا بەسەر قاچیاندا ڕژاوەو بەو هۆیەشەوە سوتاون، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری تەندروستی دان و باری تەندروستی هەردوکیان جێگیرە".



PM:12:49:07/02/2020