" لە پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق مەترسی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق لە ئارادایە "

لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق مەترسی لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق هەیە، ئێران لە پشتی ئەم کێشەیەوەیە، لەرۆژانی داهاتوودا رووبەرووی بەرپرسانی سیاسی هەرێم رووبەڕووی ئەم کێشە دەبنەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی  میدیا " کەوتووە لەچەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە لە بەغدا، گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەکرێتە ئامانج و ئێران لە پشتی ئەو کێشەیەوە دەبێت.

 

" سپی " زانیوویتەی هەڵوێستی توندی ئێران بەرامبەر هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی کورد بەرامبەر مانەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، کە سەرکردایەتی کورد لەگەڵ مانەوەی ئەو هێزانەدایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

دەستنیشانکردنی محەمەد عەلاوی کە بەبێ پاڵپشتی هادی عامری سەرکردەی فەتح و موقتەدا سەدر سەرکردەی سائیرون دەستنیشان نەکرا، بەپێی زانیاریەکانی" سپی "، ئێران لە رێگای ئەوان و لایەنە نزیکەکانی تری سەر بەو ولآتەوە دەیانەوێت وەک فشارێک پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق ببڕن.

 

لەسەرەتا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بەبێ بەشداری کورد و سونە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکایان لە عێراق دەرکرد، جگە لەبەشداری نەکردنی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسانی هەرێم بەڕاشکاوانە بە میدیاکانیان راگەیاند کە ئەوان لەگەڵ دەکردن و پاشەکشەکردنی هێزەکانی ئەمەریکادا نین لە عێراق.

 

مانگانە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە حکومەتی عێراق بڕی ٤٥٣ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ داهاتەکانی ناوخۆدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی پێدەدات کە مانگانە ٨٨٦ ملیار دینارە. ئەوە لە کاتێکدا ئەگەر هەرێم رۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات، لە ساڵێکدا داهاتی هەرێم لە بودجەی عێراق نزیک دەبێتەوە لە ١٣ ترلیۆن دینار.

 

 

 



PM:06:18:07/02/2020