پۆلیسی راپەڕین له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ماتۆڕ سکیل خۆی کێشاوە بە ژنێکی تەمەن 35 ساڵدا و برینداری كردووه و شۆفێرهكهش له لایهن پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه راگیراوه".
به گوێرهی راگهیهندراوهكه" کاتژمێر 4:20 خولەکی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ گەڕەکی گربداخ ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە ژنێک بەناوی (ب. ب. ن) لە دایکبووی ساڵی 1985 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی بۆسکێن سەر بە قەزای رانیە و بەو هۆیەشەوە بریندار بوو، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ خرایە ژێر چاودێری تەندروستی".
ئاماژه بهوهشدراوه" دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و شۆفێرەکە راگیر کراو دەستیش گیرا بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".