سەڵاحەدین بەهادین لە ئەنكەرە سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی کرد


ئێوارەی دوێنێ هەینی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  لە ئەنكەرە سەردانی بارەگای سەرەکی ئاک پارتی کرد. 
 

ئێوارەی دوێنێ سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین،  ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیجی فەڕمی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە"  بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاک پارتی)یمان کرد كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات، لەلایەن جەودەت یەڵمەز، جێگری سەرۆکی ئاك پارتی بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە و شاندێک لە هاوکارانی پێشوازیمان ڵێ کرا".

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەشڵێت" لە کۆبونەوەیەکی دۆستانەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو و هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهادین  بە ئەمینداری گشتی و پیرۆزکردنی ساڵیادی ۲٦هەمینی یەکگرتوو، هەردولا بارودۆخی عێڕاق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و سەقامگیری وپەرەسەندنی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و هەرێم و عێڕاق جێگای بایەخییان بوو".



AM:12:12:08/02/2020