پۆلیس: چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بەڕەگەز تورك ڕادەگەیەنێت كە بەنیاز بوون چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" چوار تۆمەتبار  لەوڵاتی توركیاوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بەنیازبوون لە قەزای سەید سادق چەند دوكانێكی ئاڵتون فرۆشی ببڕن".

 

ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار - بەشی پۆلیسی سەید سادق لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكە" دەستگیر كراون و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند ئامێرێكی كونكردنی دیوار و چەندین پارچە پۆشاك و پێڵاودا كە تۆمەتباران ویستویانە بۆ سەرلێشێواندنی تیمەكانی پۆلیس لەكاتی هەڵگرتنەوەی بەڵگەدا بەكاری بهێنن.

پۆلیس ئەوەشی رونكردووەتەوە" تۆمەتباران ویستویانە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی توركیا و لەوێ‌ ئاڵتونەكان ساغ بكەنەوە" .




AM:10:20:08/02/2020