پۆلیسی سۆران: کچێکی ١٣ ساڵان بە فیشەک کوژرا
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت" كچێكی ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ، به‌ناوی (ب. ر. ح) دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌ی ده‌مانچه، گیانی له‌ده‌ستدا".
موقه‌ده‌م شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند" له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانه‌وه له بوونی حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه قوتابییه و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌ی ده‌مانچه گیانی له‌ده‌ستداوه".
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیده‌گه‌یه‌نێت" له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، ته‌رمی كچه‌كه ره‌وانی پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران كراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه".
AM:11:45:08/02/2020