لە شاری هەولێر بەرپرسێکی باڵا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی سوپای عێراق لە شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش تەرمەکەی بگەڕێندریتەوە بەغدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ شەممە ٨ی شووبات ئاماژەی بەوەکرد" فەریقی روکن باسل محەمەد جەواد سویدانی، فەرماندە لە سووپای عێراق بەهۆی نەخۆشی لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە پارێزگای شاری هەولێر گیانی لەدەستدا".

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە فەریق باسل محەمەد سویداوی کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگەڕێندرێتەوە بەغدا.

 


PM:03:40:08/02/2020