شەپۆلێکی سەرما لە بەستەڵکەی باکورەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان

زانایەکی بواری کەشناسیی عێراق، سادق عەتیە، پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفرباری بۆ هەرێمی کوردستان و دوو پارێزگای عێراق، دەکات و، پێشبینیشدەکرێت پلەی گەرمای بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.


سادق عەتییە، شارەزای بواری کەشناسی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە" بارستە هەوایەکی زۆر سارد لە جەمسەری باکووری زەوییەوە تێکەڵ بە بای باکووری رۆژئاوا دەبێت و دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان و پارزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە عێراق".


ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهۆی ئەو بارستە هەوایەی جەمسەری باکواورەوە، رۆژی یەکشەممە٩ ی شوبات بەفرێکی زۆر لە ناوچەکانی هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی و باکووری هەولێر، دەبارێت.


عەتیە باس لەوەش دەکات لە دیاردەیەکی تەواو دەگمەندا، رۆژی سێشەممە 11-2-2020 بەفر لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای نەینەوا و ئەنبار دەبارێت.
 


PM:05:12:08/02/2020