وته‌بێژی پارتی: په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی لێكنه‌ترازاوه
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن و ده‌شڵێت " رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی به واقعی و به مامه‌ڵه ماوه، به‌ڵام گۆرانكاریه‌كان له هاوكێشه‌ی سیاسی كوردستان و لیستی جیاواز باڵانس بوو له پۆسته‌كان ".
له باره‌ی رێككه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان جه‌عفه‌ر ئیمینیكی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ SNN رایگه‌یاند، دانیشتن ده‌بێت و هێشتا كۆبونه‌وه‌ی تر ماوه و په‌یوه‌ندنی نێوان یه‌كێتی و پارتی لێكنه‌ترازاوه و لێكیش ناترازێن به هه‌موو قه‌ناعه‌تێكه‌وه ده‌گه‌ینه رێكه‌وتنێك كه هه‌ردوولامان لێی رازیبین .
له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌ردوولاوه ئیمینیكی ده‌ڵێت " به فه‌رمی و به واقعی و به هه‌ڵسوكه‌وت و ئاراسته‌و بیركردنه‌وه‌ش رێككه‌وتنامه‌كه ماوه، ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له كوردستاندا هاتۆته ئاراوه هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانیش له لایه‌ن ئێمه بێت یان یه‌كێتی بێت مه‌سه‌له‌ی لیستی جیاواز بوو كه به لیستی جیاواز دابه‌زین له هه‌ڵبژاردنه‌كان یان باڵانس بوو له پۆسته‌كان ئه‌وه‌ش ناكرێت لیستی جیاواز هه‌بێت ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن په‌راوێز بخه‌یت، چونكه ئێستا هێزی تری سیاسی له ساحه‌ی كوردستاندایه و ئه‌وانیش داوای ئیستیحقاقی خۆیان ده‌كه‌ن و مافی خۆیانه له‌به‌رئه‌وه گونجاندنی ئه‌و واقیعه تازه‌یه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌ویش مه‌سه‌له‌یه‌كی جدیه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌رازوێك رابگرین و رێك بكه‌وین، جگه له‌وه‌ش پێگه‌ی مێژووی یه‌كێتی ده‌زانین و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی به‌ده‌سته‌وه ماوه و به‌ده‌ستمان هێناوه پێكه‌وه ده‌بێت بیپارێزین .
له باره‌ی تۆمه‌تباركردنی پارتی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به كرینی كادیره‌كانی له پارێزگای دهۆك وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، كرین له ئارادانیه و مه‌فهومێكی زۆر ناشرینه نابێت نه ئێمه نه یه‌كێتی باسی كرینی كادر بكه‌ین، چونكه كادیر ناكردرێت، كادر به‌هایه‌كی ئینسانیه ئه‌گه‌ر كادرێك بكردرێت و ئه‌وه شایسته‌ی نه پارتی و نه یه‌كێتی نیه، به‌ڵام خه‌ڵكێك هه‌یه قه‌ناعه‌تیان هه‌یه بچنه حیزبێكی تره‌وه، هه‌ندێك جار ده‌بینین چه‌ند كادرێك یه‌كێتی بوون و وازیان له یه‌كێتی هێناوه و بونه‌ته پارتی به پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵكانێكیش هه‌یه پارتی بوون و وازیان له پارتی هێناوه‌و ئێستا یه‌كێتین، هۆكاری ئه‌و ئاڵ‌و گۆره‌ش بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و فشاری سایكۆلۆژی ده‌گه‌رێته‌وه، له پارێزگای دهۆكیش پارتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی زۆر به چری ده‌ستپێكردووه بۆیه له لایه‌نه‌كانی تره‌وه خه‌ڵك دێته ناو پارتییه‌وه .
PM:04:50:27/04/2014