لە باشووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەرەداغ بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا سبەی ٩ی شوباتی کردە پشووە لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگا و باخچەكانی سەر بە پەروەردەكەیان.
لە راگەیەندراوێکی پەروەردەی قەڕەداغدا هاتووە" بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەرەداغ بە ھەمەھەنگی لەگەڵ بەڕێز جەنابی قایمقامی قەزای قەرەداغ بڕیاریاندا كە سبەینێ ٩ی شوبات ڕۆژی ١شەمە بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا و لەبەر سەلامەتی جگەر گۆشەكانمان بڕیارماندا سبەی بكرێتە پشوو".
هەروەها لەو راگەیەندنەدا هاتووە " ئاگادارتان دەكەینەوە كە پشووەكە كارمەندانی ناو دیوانی پەروەردە ناگرێتەوە و لە ناو دیوانی پەروەردەی قەرەداغ دەوام ئاسایە سبەینێ. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەرەداغ".
شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین روویکردۆتە هەرێم بەفر لە چەندان شوێن دەبارێت و پلەی گەرمای هەرێم دەکەوێت ژێر سفرەوە.