ئەمڕۆ یەك شەممە بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرماوسۆڵەوە پشووی ڕەسمی لە بەڕێوەبەرێتی شارباژێڕ ڕاگەیەندرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی شارباژێڕ ئاماژەی بەوەکردووە" دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارماندا، ئەمڕۆ یەكشەممە ٩ی شوبات، پشووی رەسمی بێت".
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پلەكانی گەرما دابەزیون و ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێك ناوچە دروستبووە.