بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە شارەدێی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور، هاووڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەست داوە.
لەمبارەیەوە كهمال كاكه ئهحمهد، بهرپرسی ڕاگهیاندنی نهخۆشخانهی گشتیی شههید ڕهئووف بهگ له قهزای شارهزوور ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ كاژمێر ٦:٣٠ خولەک تەرمی گەنجێكی تەمەن ٣٥ ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان كە بە گوللە سەری پێكرابوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشكرد" ئەو گەنجە ناوی (ح، ع، ب) دانیشتوی ناحیەی وارماوەیەوە و پیشەی پێشمەرگەیە، لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە".
هەتا ئێستا لەبارەی هۆکار و وردەکاریی ئەو ڕووداوە زانیاریی ورد بڵاو نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.