بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دژی بڕیارێكی ئەنجومەنی دادوەری ئەمڕۆ بەشێك لە كەسوكاری زیندانیان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و داوایان كرد بڕیاری ئازادكردنی بە مەرجی زیندانیان جێبەجێ بكرێت كە ماوەیەكە راگیراوە.
بڕیاری ئازاکردنی زیندانیان بە مەرج ماوەیەکە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە راگیراوە و کاری پێ ناکرێت،کە پێشتر بەشێک لە زیندانیان بەمەرج ئازاد دەکران.
ئەو بڕیارە ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە كە سێ یەكەی ماوەی سزاكەیان تەواوكردوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە، بۆیە بەشێك لە سزاكەیان بە مەرجی دووبارە نەكردنەوەی تاوان لەدەرەوە بەسەردەبەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە بەشێک لە زیندانیان لە دژی راگرتنی ئەو بڕیارە لە زیندانەکانی گەورانی سلێمانی و هەولێر مانیان گرتووە.