کابرایەک لە نزیک بازاڕی دۆلارەکە بەبڕێک پارەی زۆرەوە ڕووتێنرایەوە

لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ ٩ی شوبات هاوڵاتییەک بە ٧٠ هەزار دۆلارەوە ڕووت دەکرێتەوە. 

 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە "سپی" ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە نزیک خانەقا کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی، هاولآتییەک کە دوکانی هەیە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دەمانچە لەسەر دەدرێت و ئەو بڕە پارەیەی کە پێدەبێت و ٧٠ هەزار دۆلار زیاتربووە دەدزرێت".

 

پەیامنێرمان ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە ڵێکۆڵینەوە کردووەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".






PM:01:09:09/02/2020