ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی کە کۆسرەت رەسوڵ سەرکردایەتی دەکات و لە ژمارەیەک لە مەکتەب سیاسیە کۆنەکان پێکهاتووە یەکەم پەیامی خۆی دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکانی پەسەندبکرێت‌و، هاوسەنگی حیزبایەتی لەبەرچاو بگیرێت.
لەو راگەیاندراوەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە تیایدا جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و سه‌باره‌ت به‌هێزه‌كانی (٧٠) و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆرسته‌كان، "به‌پێی سیاسه‌ت و ستراتیژی عه‌سكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درا".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنی شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری هاوسەرۆکی دەرکردو، هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کاندیدن بۆ ئەو پۆستەو، بەمەش بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی حیزب لەگەمەکە کرایە دەرەوە.
دەقی راگەیەندارەوەکە
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه، به تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی، به‌رده‌وامه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه‌وه، هه‌تا ئۆرگانه‌كانی تر، به‌وردی بڕیاره‌كان له هه‌موو ئاسته‌كان په‌سند بكرێ و قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا، بۆ سه‌رخستنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌و ڕاپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كان به‌پێی پێویستی و هاوسه‌نگی سیاسی و حزبایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه له‌به‌رچاو بگیرێ.
كۆبوونه‌وه، سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئاڵۆزی عیراق و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسی هه‌بوو جموجۆڵی تیرۆرستی داعش زیاتر ببێ و دۆخی شڵه‌ژاوی عیراق، زۆرتر بقۆزنه‌وه، بۆیه بڕیاری پێویست له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و سه‌باره‌ت به‌هێزه‌كانی (70) و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆرسته‌كان، به‌پێی سیاسه‌ت و ستراتیژی عه‌سكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه درا.