نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان کۆدەبێتەوە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش، ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات.

 
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ١١ی شوبات سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، لەو بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاندووە" لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنه‌كان دەكرێت‌، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین".

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدایە، هەروەها لە ١ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق بەردەوامە و نزیکەی ٥٥٠ کەس کوژراون و ٢٠ هەزار کەسیش برینداربوون.




PM:06:43:09/02/2020