لە پارێزگای هەڵبجە کرایە پشوو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند سبەی دوو شەممە پشووی فەرمیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.


لە راگەیاندراوێکدای هاتووە "لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و بەهۆی ئەو شەپۆل و زووقمەی ڕووی لەناوچەکەمان کردووە، سبەینێ ڕۆژی دووشەمە 2020-2-10 پشوویی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگایی هەڵەبجە".


هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " تاقی کردنەوە بەراییەکانی قوناغی 12ی دەرەکی بەردەوام دەبێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

 
شەپۆلێکی سەرمای بەهێز لە جەمسەری باکورەی گۆی زەویەوە روویکردۆتە هەرێم و پلەی گەرما بەشێوەیەی بەرچاو دادەبەزێت و تا چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

 


PM:07:06:09/02/2020