ئەمشەو یەکشەممە هەریەک لە پەروەردەی خۆرهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێ بڕیاریان دا کە سبەینێ نەکرێتە پشووی ڕەسمی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هەردوو پەروەردەی خۆرهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بڕیاریاندا کە سبەی دووشەممە ١٠ی شووباتی ٢٠٢٠ لە ناوەندەکانی خوێندندا دەوام ئاسایی بێت و پشووی فەڕمی نەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بەهۆی ئەم شەپۆلی سەرماو سۆڵەیە هەریەک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکانی چۆمان و ڕەواندزو قوتابخانەکانی بیارە سبەینێ کرایە پشووی ڕەسمی.