رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەدوا پەیامیدا بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە خەون دەبینێت "به كوردستانێكی تره‌وه، به كوردستانێكی ئاینده‌وه ئه‌بینین، كوردستانێك كه هی هه‌موان و بۆ هه‌موان بێت".
هەر لەدێرژەی هیواو ئاواتەكانی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان خەونی تر دەبینێت‌و دەڵێت" تا گه‌نجێكی حه‌ماسی خاوه‌ن خه‌ون مابێت له‌مسه‌ری كوردستانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری كوردستان، كه به‌ئاڵایه‌كی نیلیه‌وه له شه‌قامه‌كاندا بگه‌ڕێت و بانگه‌شه بۆ گۆڕانكاری بكات، ده‌ست له‌م رێبازه هه‌ڵناگرین و به‌رده‌وام ده‌بین".
هەروەها لەبڕگەیەكی تری پەیامەكەیدا نەوشیروان مستەفا دەڵێت " ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پڕه له خه‌ونی گه‌وره و مێژویی، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن به‌رگه‌ی سه‌ختیه‌كانی به‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه‌یان نه‌گرتبێت و له نیوه‌ی رێگه‌دا به‌جێیان هێشتبێ، ئێمه له كاتێكدا سوپاسی به‌شداربونیان له بزوتنه‌وه‌كه‌دا ئه‌كه‌ین، هیوامان وایه خه‌ونی گۆڕانكاری له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و له شوێنی تر و له جێگه‌ی تردا درێژه‌ی پێبده‌ن".
ئەمەش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
هاونیشتیمانانی خۆشه‌ویست
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
رۆژانی داهاتو جارێكی تر ئه‌چنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی وڵات و نوێنه‌ره‌كانی خۆتان بده‌ن.
به پێچه‌وانه‌ی مێژوی چه‌ند ساڵی حوكمڕانی ناشرینی به‌عسه‌وه كه ته‌نها ئه‌كرا له رێگه‌ی په‌نابردنه به‌ر تفه‌نگ داوای گۆڕانكاری بكه‌یت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی حكومڕانی دوای راپه‌ڕینی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه به‌ریان به هه‌مو هه‌لێكی راسته‌قینه‌ی گۆڕانكاری گرتبو، ئه‌مڕۆ ئێمه له به‌رده‌م ئه‌گه‌ر و هه‌لی گۆڕانكاری گه‌وره و گرنگداین.
مێژویه‌كی تازه به كۆمه‌ڵێ خه‌ون و چاوه‌ڕوانی تازه‌وه ئه‌ژین، كه چه‌ندان هێزی گۆڕانكاری گرنگ له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دروستی كردوه، ئه‌مانه خه‌ون به كوردستانێكی تره‌وه، به كوردستانێكی ئاینده‌وه ئه‌بینین، كوردستانێك كه هی هه‌موان و بۆ هه‌موان بێت، هه‌مومان به ماڵی خۆمانی بزانین و به‌هه‌مومان هه‌لی یه‌كسان و خه‌ونی یه‌كسان و رێزی یه‌كسان ببه‌خشێ.
به خۆشحاڵیه‌وه بۆ دروستكردنی ئه‌م ماڵه تازه‌یه، كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی نه‌ماوه به گه‌ڕانه‌وه بۆ توندوتیژی و په‌لاماردانی تفه‌نگه‌كان، قۆناغی ته‌پڵی شه‌ڕ و شه‌یپوری پێكدادانی خوێناوی كۆتایی هاتوه، هێزه گۆڕانخوازه‌كان له چه‌ند ساڵی رابردودا زیاد له جارێك ئیراده‌ی گۆڕانخوازی خۆیان و سووربوونیان له‌سه‌ر چاكسازی ریشه‌یی له سیسته‌می حوكمڕانیدا پیشانداوه.
له‌م روه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌م له ناو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌یان كردوه و هه‌م هوشیاری سیاسی مرۆڤی كوردیان به ئاستێكی ره‌خنه‌یی به‌رز گه‌یاندوه، ئه‌و ئامرازه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گۆڕانكاری په‌نایان بۆ بردوه سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوه، بێگومان ئه‌م كاره ئاسان نه‌بوه و به بێ فیداكاری و خۆڕاگری و قوربانیدانی ئازایانه به‌ڕێوه نه‌چوه، هێزه‌كانی گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو ئیراده ئاشتیخوازیانه كه نیشانیانداوه كه‌چی روبه‌ڕوی چه‌ندان توندوتیژی جه‌سته‌ی و ره‌مزی بونه‌ته‌وه.
مه‌كینه‌یه‌كی راگه‌یاندنی زه‌به‌لاحی پڕ درۆ و بوختان له ئارادا بوه، دژ به هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوردستانێكی دادپه‌روه‌رتر و ئینسانیتریان ویستوه، په‌نا بۆ سزای سیاسی و ئابوری و پیشه‌یی جۆراوجۆر براوه، سڵ له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌مو شێوازه‌كانی ترساندن و هه‌ڕه‌شه و بێئومێدكردن به‌كاربهێنرێت، ته‌ماعی گه‌وره خراوه‌ته به‌رده‌م گۆڕانخوازان و هه‌وڵی به‌رده‌وامیش دراوه بۆ كڕینی ویژدانی هه‌مو ئه‌وانه‌ی نا‌ئومێد نه‌بون و خه‌ونی دروستكردنی وڵاتێكی باشتر و داهاتویه‌كی گه‌شتریان بۆ رۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه بینیوه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی ئه‌و رۆحی ته‌سلیم نه‌بون و وازنه‌هێنان و سوربونه‌تان بكه‌م له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئیراده‌ی گۆڕانكاری له خۆتانا و كاركردنی به‌رده‌وامتان بۆ به‌رز راگرتنی ئومێدی گۆڕینی ئه‌و دونیایه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له (20) ساڵی رابردودا و له پاڵ رێكه‌وتنی به‌ناو ستراتیجیدا دروستیان كردوه، دونیایه‌ك به‌ته‌مابون تا قیامه‌ت به‌هه‌مو ناهه‌قیه‌كانه‌وه بیهێڵنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كیش دایبڕێژن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، بتوانێ بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌مو خراپه‌كاریه‌كان بشارێته‌وه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
له چه‌ند رۆژی داهاتودا، لێره له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نوێ و ئومێد به‌خشدا جارێكی تر بۆ درێژه‌دان به‌م ره‌وته گرنگه‌ی گۆڕانكاری ده‌چنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بێ گوێدانه ته‌حه‌داكان، ئیراده‌ی خۆتان سه‌رله‌نوێ تاقیئه‌كه‌نه‌وه.
هیوادارم به‌هه‌مان رۆحی رۆژی یه‌كه‌مه‌وه به‌هه‌مان حه‌ماسه‌تی ساڵانی رابردوه‌وه ده‌نگ بده‌ن و به دونیای نیشان بده‌ن كه خوێنی گۆڕانكاریه‌كی راسته‌قینه هه‌م له له‌شی ئێوه‌دا ده‌جوڵێت و هه‌م له ناو ده‌ماره‌كانی مێژوی ئێمه‌دا.
بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ش كه دڵیان به كڕینی ویژدان و ترس و تۆقاندن خۆشه، بسه‌لمێنن كه مرۆڤی ئێمه له‌وه گه‌وره‌تره به درۆ و دراو بخڵه‌تێنن و له خشته ببرێن.
ئێستا له كۆتایی ئه‌م قسانه‌دا به پێویستی ده‌زانم جه‌خت له چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكه‌مه‌وه كه هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانی شێوازی كاركردنی ئێمه له ئێستا‌و له داهاتودا پیشانئه‌دات:-
یه‌كه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێك نیه رق و بوغزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڕاسته‌ی بكات، ئه‌گه‌ر چی له رۆژی دروست بونمانه‌وه به‌رق و بوغزێكی گه‌وره‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كراوه، ئێمه له‌ناوه‌ڕۆكدا كار بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌م رق و كینه سیاسیه ترسناكه ئه‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی له‌ناوه‌وه پارچه پارچه كردوه.
ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌ته بۆ مانا راسته‌قینه‌كانی خۆی، وه‌ك روبه‌رێك بۆ ده‌ستكاریكردنی ژیانی مرۆڤه‌كان به‌جۆرێك هه‌موان بتوانن به جیاوازی ره‌نگ و ده‌نگه‌كانیانه‌وه وه‌ك مرۆڤی خاوه‌ن ماف له پاڵ یه‌كتریدا به هێمنی و له ئارامیدا بژین.
دوه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بزوتنه‌وه‌یه‌كه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌دا دروست بوه كه سیاسه‌تی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ساڵانێكی درێژ پێشێلیان كردوه، كه له هه‌مویان گرنگتر گۆڕینی مرۆڤی ئێمه‌یه بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی و خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن رێز، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش به‌توندی دژی هه‌مو جۆره سزادانێكی سیاسین و ئه‌م شێوازه‌ش له سزادان ته‌واو ناكۆكه له گه‌ڵ خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كانی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رۆژی دروستبونیه‌وه بڕوای به سیسته‌می تاكحیزبی و تاك سه‌ركرده‌یی و تاك ئایدۆلۆژی نه‌بوه و نیه، یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌میشه به‌رگریكردن بوه له فره‌یی، له‌به‌رئه‌وه بڕوایه‌كی ته‌واومان به كاری پێكه‌وه‌ی و بڕیاردانی پێكه‌وه‌ی و به‌ڕێوه‌بردنی پێكه‌وه‌یی هه‌یه، خۆشمان له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و هێزانه‌شدا ته‌با ده‌بینینه‌وه كه وه‌ك ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گۆڕان و چاكسازی سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستاندا و ئاماده‌ین له‌م رێگه‌یه‌دا به رۆحێكی دۆستانه‌وه كاری پێكه‌وه‌ی و به‌رنامه بۆ داڕێژراو بكه‌ین.
چواره‌م: ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پڕه له خه‌ونی گه‌وره و مێژویی، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن به‌رگه‌ی سه‌ختیه‌كانی به‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه‌یان نه‌گرتبێت و له نیوه‌ی رێگه‌دا به‌جێیان هێشتبێ، ئێمه له كاتێكدا سوپاسی به‌شداربونیان له بزوتنه‌وه‌كه‌دا ئه‌كه‌ین، هیوامان وایه خه‌ونی گۆڕانكاری له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و له شوێنی تر و له جێگه‌ی تردا درێژه‌ی پێبده‌ن.
ئێمه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌مانزانی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه گرتومانه‌به‌ر روبه‌ڕوی سه‌ختی و دژواری وامان ده‌كاته‌وه، كه ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س به‌رگه‌ی نه‌گرێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌ڵێنی به كۆمه‌ڵگای كوردی و مێژو داوه، وه تا گه‌نجێكی حه‌ماسی خاوه‌ن خه‌ون مابێت له‌مسه‌ری كوردستانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ری كوردستان، كه به‌ئاڵایه‌كی نیلیه‌وه له شه‌قامه‌كاندا بگه‌ڕێت و بانگه‌شه بۆ گۆڕانكاری بكات، ده‌ست له‌م رێبازه هه‌ڵناگرین و به‌رده‌وام ده‌بین.
هاونیشتیمانانی ئازیز
هیوام گه‌وره‌یه كه به وره و خه‌ونێكی زۆره‌وه به‌ره‌و ده‌نگدان بڕۆن و به ویژدانیه‌كی ئاسوده و چاوه‌ڕوانییه‌كی پڕ له هیواوه ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان، به لیستی مۆمه‌كه‌ی گۆڕان.
خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت