لەبەر پارستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردوە، سبەی لە سنوری پەروەردەی شارباژێڕ‌و ڕانیە کرایە پشوو.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌ر یەک لە پەروەردەی شارباژێڕ‌و ڕانییە ئاماژەیان بەوەکردووە" به‌هۆی هاتنی سه‌رماو به‌فربارینه‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه ١٠ی شووباتی ٢٠٢٠ دەکرێتە پشووی فەرمی".
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی سه‌رماو به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ژێر سفر دابه‌زاندووه.