بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوەندی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ڕێگای شارۆچکەی ڕاجۆ تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.
سه‌رچاوه‌كان له‌ناو شاری عه‌فرینه‌وه رایانگه‌یاند" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگای راجۆی ناوه‌ندی شاره‌كه ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س كوژران و ١١ی تر برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته".
ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و وه‌ك له وێنه‌کاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێك له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به ته‌واوه‌تی جه‌سته‌یان سووتاوه.
له ١٨ی ئازاری ٢٠١٨‌دا، سوپای توركیا به پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانی داگیر كرد و له‌و كاته‌شه‌وه به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پاكتاوی ئیتنی دژی كورد.