سەرۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكرانی كوردستان رایگەیاند " هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق سودی بۆ هیچ که‌سێک نیه و جیا له‌ریسوا بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵده‌که‌نن" .
لەمیانەی دیداری ئه‌مجاره‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی BDP و HDP عەبدوڵا ئۆچ ئالان ره‌خنه له حکومه‌تی AKP ده‌گرێت که تائێستا سه‌باره‌ت به ''قۆناخی چاره‌سه‌ری'' هیچ گۆرانکارییه‌کی یاسایی نه‌کردوه و هه‌روه‌ها پێشنیاری یاسای خۆبه‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمی و یاسای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دیموکراتی ده‌کات .
ئۆجالان ده‌ستنیشانیکردوه که ده‌بێت کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (KCD) ببێت به ''په‌رله‌مانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی'' و سه‌باره‌ت به HDP ش رایگه‌یاندوه ، هه‌م لایه‌نی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی کورد و هه‌ندێک گرووپی چه‌پی تورک ره‌خنه‌ی نابه‌جێ له HDP ده‌گرن
سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ناره‌زایه‌تییه‌کی توندی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق(PDK)وه . ئیدریس بالوکه‌ن سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئۆجالان ووتی:'' به‌رێز ئۆجالان ده‌ستنیشانی کرد که هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق سودی بۆ هیچ که‌سێک نیه و جیا له‌ریسوا بوونی ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵده‌که‌نن ." ره‌خنه‌ی هه‌م له PDK و هه‌م له AKP گرت و ووتی:'' ده‌بێت تورکیا به‌سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان ، چاوه‌روانی من ئه‌وه‌یه. بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌بێت به‌په‌له بکرێت و هه‌نگاوی خێرا بنرێت و راشیگه‌یاند که PDK له‌گه‌ڵ AKP هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات .''