لە بۆردومانێکی سوپای سوریا پێنج سەربازی تورکیا کوژران

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١٠ى شوباتى ٢٠٢٠ شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوو سوپاى توركیا و سوریا له‌ نزیك شارى ئیدلب له‌ سوریا رویدا و پێنج سه‌ربازى توركیا كوژراون.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە بۆردومانێکی سوپای سوریا بۆ سەر پێگەیەکی هێزەکانیان لە ئیدلیب، پێنج سەربازیان کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

 

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز له‌ زاری‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هێرشەكەی سوپای سوریا بۆ سەر بنكەیەكی چاودێری سوپای توركیا بووە لە تفتناز، لە بەرامبەریشدا سوپای توركیا كەوتۆتە بۆردومانكردنی هێزەكانی سوپای سوریا و وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە. 

 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئەمە دووەمین جارە سوریا هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەیدا. 

 




 

 


PM:04:02:10/02/2020