دادگای سلێمانی بڕیاری كۆتایی له بارهی كهیسی بردنی پارهی كارمهندانی نهخۆشخانهی شار له سلێمانی دهركرد و تاوانباران هەریەکەیان بە ١٥ ساڵ زیندانی حكومدران.
حاكم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەكانی سلێمانی سێ، بڕیاریدا بەپێی ماددەی ٤٤٢ بەسزادانی ١٥ ساڵ بەندكردن بۆ شەش تۆمەتبار و پاراستنی مافی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ داواكردنی قەرەبوو و دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەك و تەقەمەنییانەی لەتاوانەكەدا بەكارهێنراون".
ئاشكراشیكرد" هەر لەو دۆسیەیەدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ١٣ تۆمەتباری دیكە كرابوو، هەر لەڕەوتی لێكۆڵینەوە ١٢ تۆمەتبار ئازادكران و هەر لەكاتی دادگاییكردنیشدا تۆمەتبارێكی دیكەش ئازادكرابوو".
ناوەڕاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو لە كاتی گواستنەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە بانكەوە بۆ نەخۆشخانەكە، بڕی ملیارێك و ٦٠٠ ملیۆن دینار لەلایەن باندێكەوە فڕێندرا، بەڵام دوای كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر باندەكە دەستگیركران.