قائیمقامیەتی قەزای چۆمان پشووی فەرمی ڕاگەیاند

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ڕایگەیاند" بەهۆی سەرماوە، سبەینێ سێشەممە ١١ی شووباتی ٢٠٢٠ لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنوورەکە پشووی فەرمی دەبێت".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ئاماژەی بەوەکردووە" قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، دوای ئاگاداریمان لە پێشبینیەکانی کەشناسی ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١١ی شووباتی ٢٠٢٠ کە شەپۆلی سەرما بەردەوامی دەبێت و بەپێی دەستەڵاتی قائیمقامیەتمان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر، بەهۆی سەهۆڵ و شەختەی ڕێگاکان وبەستنی ئاوی تانکەرەکانی قوتابخانەکان لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بڕیارماندا ڕۆژی سێ شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنوری قەزای چۆمان و هەرچوار ناحیەی سنورمان پشوو ڕابگەینین".

ڕاشیگەیاند" هیوادارین هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنوری قەزاکەمان بۆ سوود وەرگرتن لەئاوی تانکەری ماڵەکانیان ئەو هەفتەیە بتوانن سوود وەربگرن ڕەنگە بەهۆی سەهۆڵبەندان نەتوانرا خزمەتگوزاری ئاو بەئاسانی بگاتە ماڵەکانیان".

 

دەشڵێت" وەک هەمیشە لیژنەی ئەمنی قەزاکەمان لەڕێگەی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشدا لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئامادەباشیدایە".

 

 




PM:06:09:10/02/2020