پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەی رووی لە هەرێمی كوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی كردوە، بڕیاریانداوە سبەینێ لە سنوری سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردەی سلێمانی بكەن بەپشوو".
له‌وباره‌یه‌وه دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگەیاند" دوای راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌شێك له قائیمقامیه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم سبه‌ی ساردترین رۆژ ده‌بێت، بۆیه بڕیارماندا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو بێت له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانمان به سه‌نته‌ری شاریشه‌وه، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان".
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە دەسەڵات دەداتەوە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان كە لەهەر شوێنێك ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت، دەتوانن رۆژی سێشەممە بكەنە پشوو.
ماوەی دوو ڕۆژە پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بۆ ژێر سفری سەدی نزم بووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكیش بە ڕێژەی جیاجیا بەفر باریوە.