" پارتی سوورە لەسەر مانەوەی د. فواد حسێن لە پۆستی وەزارەتی دارایی "

نوێنەری محەمەد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو سەردانی پارتی کردووەو دوای پشتگیری دەکات، پارتیش سوورە لەسەر مانەوەی د. فواد حسین لە پۆستی وەزیری دارایی.

 

 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە هەولێر بە " سپی " راگەیاند" پارتی لەگەڵ نوێنەری محەمەد عەلاوی لە هەولێر کۆبوونەتەوە، نوێنەرەکەی عەلاوی بە پارتی راگەیاندووە کە مافی کورد پارێزراو دەبێت، بەڵام ئەو ناوانەی پارتی پێشنیاری دەکات با کاندیدی تازە بن و پێشتر پۆستیان وەرنەگرتبێت".

 

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی " سپی " کە لەو سەرچاوەیەوە دەستی کەوتووە، پارتی ئەو پێشنیارەی محەمەد عەلاوی پەسەندکردووە کە ناوی نوێ کاندید بکات بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان، بەڵام سوور بووە لەسەر مانەوەی د. فواد حسین لە پۆستی وەزارەتی دارایی.

 


تائێستا هیچ زانیاریەک لە ئارادانییە کە ئەو نوێنەرەی عەلاوی سەردانی بەرپرسانی یەکێتی و لایەنەکانی تری کردبێت.




PM:08:11:10/02/2020