سبەی مووچەی مامۆستایان دابەشدەکرێت

هەرچەندە سبەی سێ شەممە لە سەرتاسەری هەرێم دا ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە، پشووە، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" سەرباری ئەوەی سێ شەممە پشووە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت لە دابەشکردن و مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەی خۆیان وەردەگرن".

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٩ی مووچەخۆران هەرێم و لە رۆژانی رابردوودا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزی پێشمەرگە درا.

 


PM:09:13:10/02/2020