بەم نیشانانە بزانە بەمنداڵی کچ سکپڕی

زۆرێك لەڕێگەی سۆنەرەوە  دەزانن دەربارەی ڕەگەزی كۆرپەلەكەیان ئەمەش باوەڕ پێكراوترین و باشترین ڕێگایە، بەڵام ئەمەش كاتێك دیاری دەكرێت كە تەمەنی كۆرپەلە نزیكەی۱٦ـ۲۰ هەفتە بێ،  چەندین لێكۆڵینەوە كراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەبێ سۆنار لە ڕۆژەكانی سەرەتای سكپڕ بووندا ڕەگەزی كۆرپەلە دیاری بكرێت .
لێكۆڵەروان ئەوەیان ئاشكرا كردووە ئەو دایكانەی بە كۆرپەلەی كچ سكپڕن زیاتر تووشی هەوكردن دەبن بەبەراورد بە دایكانی سكپڕ بەكوڕ، هەروەها دایكانی سكپڕ بە كچ لە بەیانیان هەست بەهیلاكییەكی لەڕادە بەدەر دەكەن.
 ئەمانەش هەندێكن لەنیشانە باوەكانی دایكانی سكپڕ بە كچ:

ـ زیادبوونی كێش لەناوەڕاستدا، واتە دەووروو بەری ناوك و سمت: زۆربەی ئەوئافرەتانەی سكپڕن بە كچ كێشی لەشیان لە ناوەندا زیاد دەكات.

ـ  شێوەی سكیان بەرزە:  شێوەی سكی بەرز نیشانەیەكی دیكەی سكپڕ بوونە بەكچ ، هەرچەندە ژنانی سكپڕ شێوەی سكیان دەكەوێتەوەسەر شێوازی لەشیان، كێشی لەشیان و  بەهێزی ماسۆلكە.

ـ  حەزكردن لەشیرینی: ئەو ئافرەتانەی حەز بەخواردنی شیرینی دەكەن لەماوەی سكپڕیدا ئەوا نیشانەی سكپڕ بوونیانە بەكچ.

ـ  ئاستی قەلەقی: ئەو ئافرەتانەی قەلەقن پێش سكپڕ بوون كاریگەری دەبێ لەسەر ڕەگەزی منداڵەكەیان لەساڵی ۲۰۱۲ دا لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی ئاشكرا كرد ئافرەتانی قەلەق ئاستی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆڵ لە لەشیاندا زیاد دەبێت ئەمەش وادەكات بە مناڵی كچ سكپڕ بن.

ـ دەموچاوی چەور و قژی وشك و ئاسڵكاو:  هەندێك كەس پێیان وایە پێستی چەوروو قژی ووشك نیشانەی سكپڕبوونە بەكچ هەرچەندە ئەم بۆچونە لەڕووی زانستییەوە ڕاست نەكراوەتەوە بەڵام ڕەنگە ئەم هۆكارە پەیوەندی بەگۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەوە هەبێ.

ـ بەخێرای لێدانی دڵ :  یەكێكی كە لەنیشانەكانی سكپڕ بوون بەكچ خێرای لێدانی ترپەی دڵە بەجۆرێك لە خولەكێكدا لە۱٤۰ جار زیاتر لێبدات.



سەرچاوەMedical news today



ئه‌م بابه‌ته ‌5522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:59:10/02/2020