باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دەدات

 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەدات لە بەردەوامی خۆپیشاندانێکی فراوان لە بەغداو نەجەف لە سێ ڕۆژی داهاتوودا.

 


لە راگەیاندنێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ خۆپیشاندانێکی فراوان لە بەغدا ئەنجام دەدرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە ١٣-٢ بەردەوام دەبێت، ڕۆژی هەینی ١٤-٢ لە نەجەف خۆپیشاندانە فراوانەکە بەڕێوەدەچێت.

 

 
هەروەها هاتووە " بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووە، بەغداو نەجەف ڕووبەڕووی خۆپیشاندانی فراوان دەبنەوە لەو سێ ڕۆژەدا کە پێدەچێت هاوشێوەی خۆپیشاندانەکەی ڕابردوو ڕێگاکان دابخرێن لە نێویشیاندا ڕێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".

 

 
 باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە بەغدا کارەکانی تا ئێستا هەڵپەساردووە و کاروبارەکانی گواستووەتەوە بۆ کونسوڵخانەکەیان لەهەولێر، داواشی لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کردووە کە لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن.




PM:11:05:10/02/2020