دابەشكردنی مووچە دواخرا

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەوە دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتە بۆ سبەینێ چوارشەممە دواخرا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرایە، بەڵام بەهۆی نزم بونەوەی پلەكانی گەرما و ئەو سەرماو سۆڵەی ڕووی لەناوچەكانی هەرێك كردووە، حكومەت ئەمڕۆی كردۆتە پشوو، دابەشكردنی مووچەكە دواخراوە".

 

وتشی" سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردەو پێنج شەممەش  مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی دابەشدەكرێت و مووچەی وەزارەتی تەندروستیش دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".

 



AM:11:11:11/02/2020