دەربارەی پشووی چوار شەممە روونکردنەوە دەدرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرانی هەردوو پەروەردەی رۆژهەلآت و رۆژئاوا لەبارەی پشووی سبەی چوار شەممە کە شەپۆلی سەرما بەردەوام دەبێت تا ئێستا هیچ رانەگەیەنراوە.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند "دەربارەی پشووی سبەی چوار شەممە تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان نەداوە".

ئەو وتیشی" تائێستا بڕیاروایە سبەی چوارشەممە دەوامی رەسمی بێت".

 

هەردوو پەروەردەی رۆژئاواو رۆژهەلآتی سلێمانیش لەو بارەیەوە هیچ راگەیاندنێکیان بڵاونەکردۆتەوە.

 

ئەمشەو سلێمانی پلەی گەرمای -٨ دەبێت، بەلآم بەیانی ئاسایی دەبێتەوە ٤ پلە دەبێت.



PM:03:52:11/02/2020