تایبەت بەخانمان:ئەگەر دەتەوێت سکپڕ بی بەمناڵی کوڕ ئەم کارانە ئەنجام بدە



 زۆرینەی هاوسەران خوازیاری ئەوەن لەهەردوو ڕەگەز منداڵیان هەبێت  ئەو خێزانانەی کچیان هەیە بێگومان حەز بە منداڵی کوڕ دەکەن وە بە پێچەوانەشەوە ، گومانیشی تێدانییە کە پیاوان بەرپرسن لە هەڵگرتنی توخمی نێرینە، بەڵام ئەگەر بێتو ئەم کارانەش ئەنجام بدرێت ڕەنگە لەکاتی جوتبووندا توخمی نێرینە زاڵتر ببێت هەربۆیە  پسپۆڕان چەند ڕێگایەکیان داناوە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کسانەی دەیانەوێت سکپڕ بن بە منداڵی کوڕ ئەوانیش:

ـ هەوڵ بدەن ئەوکاتە سێکس ئەنجام بدەی کە کاتی سوڕی مانگانەت نزیک دەبێتەوە.

 ــ هەندێ لەخواردنە گرنگەکانی وەک قۆخ ، شلێک، ئەڤەکادۆ، لیمۆ، گوێز، بادەم، شەربەتی پرتەقاڵ، تور، چەوەندەر یارمەتی  زاڵ بوونی توخمی نێرینە دەدەن.

ـ ژمێکی باش بخۆ لەبەیانیاندا: خواردنی نانی بەیانی زۆرگرنگە  بۆ هەبوونی چانسی سکپڕ بوون بەمناڵی کوڕ لەبەر ئەوەی نانی بەیانی ووزەیەکی باشت پێدەدات .

ـ هەوڵ بدە ئەو خواردنانە بخۆی سۆدیۆم و پۆتاسێۆمیان زۆرە چونکە ئەم خواردنانە چانسی زیاترت پێدەبەخشن .

ـ ئەو خواردنانە کەم بکەرەوە کالسیۆمیان زۆر:ئەمانەش وەک بەرهەمە شیرمەنیەکان.


سەرچاوە: we have kids



ئه‌م بابه‌ته ‌17804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:31:11/02/2020