بەرەسمی دیمبلی ٦ مانگ دووردەکەوێتەوە

یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ سێشەممە بەرەسمی دورکەوتنەوەی عوسمان دیمبلی فرەنسی وئەستێرەی لاوی یانەکەی تا ٦ مانگی تر راگەیاند.
عوسمان دیمبلی پاش ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند توشی پێکان بوو، زیاتر لە ٣ ،مانگ دوورکەوتەوەو دواتر چارەسەر بۆ پێکانەکەی کراو جارێکی تر دەستی بە راهێنان کردەوە، ئەو یاریزانە دووبارە توشی پێکان بوویەوەو لە ماسولکەکانی رانیدا توشی پچران بوو.
ئەمڕۆ ئەو یاریزانە سەردانی وڵاتی فینلاندای کردو  نەشتەرگەری ئەنجامدا.
پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە بۆی، یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا دوورکەوتنەوەی دیمبلی بۆ ماوەی ٦ مانگ راگەیاند.

بەمەش ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هات و ناتوانێت ئامادەی یۆرۆی ٢٠٢٠ ببێت.



PM:08:42:11/02/2020