پەروەردەی پێنجوێن پشووی فەرمی ڕاگەیاند

بەهۆی دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرما، سبەینێ بۆ رۆژی چوارەم رۆژ لەسەر یەك، بۆ به‌شێك له‌ خوێندكارانی قه‌زاى پێنجوێن كرایە پشووی فەرمی.

 

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ چوارشەممە ١٢ی شووباتی ٢٠٢٠ ئەو قوتابخانانەی كە پۆلی یەكەم تا شەشەمی بنەڕەتی كە بەیانیانن لە پشوودان وە ئەوانی تر دەوامیان هەیە".

 

دەقی ئاگادارینامەكە..

ئاگاداری

لەبەر سەلامەتی جگەرگۆشەكانمان سبەینێ چوارشەممە 12/2/2020 ئەو قوتابخانانەی كە پۆلی یەكەم تا شەشەمی بنەڕەتی كە بەیانیانن لە پشوودان وە ئەوانی تر دەوامیان هەیە، تكایە ئاگاداربن لەگەڵ هیوای سەلامەتی هەمووان.

پەروەردەی پێنجوێن



PM:10:07:11/02/2020