کۆسرەت رەسوڵ و لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان

کێشەکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوامەو، لە ئێستادا کۆسرەت رەسوڵ لە ماڵکەی خۆی لە سلێمانی لەگەڵ لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدان.

 

بەیانی ئەمڕۆ رەفعەت عەبدولآ و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پەیامی خۆیان بە ماڵباتی تاڵەبانی راگەیاندووەو، رای خۆیان لەسەر کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی بە لاهور جەنگی و بافڵ تەڵەبانی راگەیاندووە، بەپێی زانیاریەکانی " سپی "، ئەم نیوەرۆیە هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی سەردانی ماڵی کۆسرەت رەسوڵیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان لە کۆبوونەوەدان.

 

دەربارەی هێز جولآندنی باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی بەرامبەر یەکتر، وەک هەندێک میدیا بڵاویان کردەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە " سپی " راگەیاند" هێز نەجوڵێندراوەو ئەو زانیاریانە راست نییە، بەلآم هەر باڵەو لای خۆیەوە ماڵ و بنکەو بارەگاکانیان بە چەکداری تر توندو تۆڵ و قایم کردووە.

 

کێشەی سەرکردایەتی یەکێتی لەدوای کۆنگرەشەوە بەردەوامەو تا ئێستا باڵەکان دوورن لەوە بگەن بە چارەسەرێکی کۆنکرێتی.

 



PM:01:41:12/02/2020