ناوی مامۆستایانی گرێبەست بۆ دامەزراندن ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایده‌گه‌یه‌نێت" ئەمڕۆ بەنووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ناوی مامۆستایانی گرێبەست  ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی وئابووری كراوه‌ بۆ  بۆ دەستپێكردنی مامەڵەی كۆتایی دامەزراندنیان".

 

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە" بەمەبەستی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە "١٦٦٩" ناوی مامۆستایان بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە نێردراوە". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" پیرۆزباییان لێدەکەین و هەمووان قەرزداری مامۆستایانن".

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت زیاتر لە دوومانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری بە هەمیشەییکردنی شەش هەزار مامۆستای دابوو.
 
 
 


PM:06:02:12/02/2020