حەکیمی دڵنیایی دەوێت


ئەشرەف حەکیمی یاریزانی لای راستی یانەی ریاڵ مەدرید کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند یاری دەکات، دڵنیایی لە زیدان دەوێت تا بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
حەکیکی بۆ دوو ساڵ بە خواستن چووە بروسیا دۆرتمۆند و لە ئیستادا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و ئەمەش وای لە یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ یانەکەی لە هاوینی داهاتوو.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، حەکیمی، دەیەوێت متمانەی زیدان بۆ یاریکردن و دەرفەتی بەشداریکردن وەربگرێت، ئینجا بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و ئەم یاریزانە پێشتر دەیەوێت قسە لەگەڵ زیدان بکات ئینجا بڕیاری گەڕانەوە بدات.



PM:06:19:12/02/2020