2 وەزارەت‌و 3 فەرمانگە درایە یەكگرتوو

پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رێككەوتنی بەشداری حكومەتیان واژۆكردو یەكگرتوو دوو وەزارەت‌و سێ‌ فەرمانگەی لەكابینە نوێیەكەدا بەردەكەوێت.
 ئەمڕۆ دووشەممە 28/4/2014 شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی لە شاری هەولێركرد‌و دوای كۆبوونەوە، رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند.
 بە پێی رێككەوتنەكە، یەكگرتوو بە پۆستی وەزارەتی كارەبا رازیدەبێت لەبەرامبەر پێدانی پۆستێكی دیكە. 
پۆستەكانی یەكگرتوو بەمشێوەیە دەبێت:
 وەزارەتی كارەبا
 وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی 
رێكخەری پەیوەندییەكانی پەرلەمان و حكومەت 
بەرپرسی دەستەی ناوچەكانی كوردستانی دەرەوەی هەرێم
 فەرمانگەی رێكخراوە ناحوكمییەكان 



PM:12:44:28/04/2014