بەرشەلۆنە گریزمان و دیمبلی لە پێناو نەیمار پێشکەش دەکات



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئامادەیی نیشانداوە هەردوو یاریزان، عوسمان دیمبلی و ئەنتوان گریزمان پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات، لە پێناو دەستبەرداربوون لە نەیماری برازیلی.
یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو دەیەوێ جارێکی تر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نەیمار دەستپێبکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە دوو لە باشترین یاریزانەکانی بەو یاریزانە بدات.
بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرا دەکات،یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە ئەو دوو یاریزانە بە نەیمار بدات، بەڵام تا ئێستا یانەی پاریس سانجێرمان هەڵویستی خۆی بە رازیبوون یان رازی نەبوون بۆ ئەم گرێبەستە ئاشکرا نەکردووە.

لە هاوینی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمان داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربوون لە نەیمار دەکرد، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە بەو یاریزانە بدات.

PM:06:25:12/02/2020