ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی لاوی کردووەتە ئامانج


یانەی ریاڵ مەدرید کێبڕکێی چەند یانەیەکی تر دەکات و دەیەوێت بەرگریکارێکی لاو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

محەمەد سالیسۆ ئەو بەرگریکارە لاوەیە کە تەمەنی ٢٠ ساڵەو خەڵکی وڵاتی غانایە، یانەی ریاڵ مەدرید بەو یاریزانە سەرسامەو دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو لە چنگی یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی دەربهێنێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەم یاریزانە تا ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیەو یانەکانی ڤالانسیاو خیتافی و مانچستەریونایتد و ئاتلەتیکۆ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن  و ئەوانیش دەیانەوێت  گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

ئەم یاریزانە لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە لە هێڵی بەرگری، ئەمەش وای لە یانەی ریاڵ مەدرید و زیدان کردووە، گرنگی بە گواستنەوەی بدەن.
هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ ئەم یاریزانە لە کاتێکدایە، ئەم یانەیە لە هەمان شوێنی ئەو یاریزانە رامۆس وڤارانو  میلیتاوی برازیلی هەیە.



PM:06:33:12/02/2020