ئەمشەو چوار شەممەو سبەی پێنج شەممە لە هەر سێ شاری هەرێم بەفر دەبارێت، حکومەتی هەرێمیش لەبارەی پشووی بەیانی پێنج شەممەوە بڕیار دەدات.
کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو سبەی پێنج شەممە لە سەنتەری هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و کەرکوک بەفر دەبارێت، وتەبێژی حکومەت رایگەیاند " سبەی دەوامی فەرمی دەکرێت"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لەگەڵ کەشناسی قسەیان کردووە سەرماکە بەو شێوەیە نییە تا دوام نەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەی پێنج شەممە پشووی فەرمی نییە".
دوای کۆتایی هاتنی شەپۆلی بەفربارینی ئەمڕۆ کۆتایی هات و پێنج رۆژی خایاند، لەمشەوەوە جارێکی تر شەپۆلێکی بەفربارین روو لەهەرێم دەکاتەوەو سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.