پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆی كرده پشووی فه‌رمی
قایمقامی دهۆك رایگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و سه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشووی فه‌رمییه".
جه‌وهه‌ر عه‌لی، قایمقامی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌هۆی به‌فربارین هاتوچۆی هاونیشتمانییان ئاسان نابێت و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاونیشتمانییان ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمییه".
هاوكات كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاندووه" ده‌وامی هه‌موو قوتابخانه‌كان پشووه و بۆ فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌وانه‌ی كه رێگه‌یان سه‌خته غیاب نادرێن".
پێشتر په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ئه‌مڕۆیان كرده پشوو.
AM:09:30:13/02/2020