لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پشکنین بۆ چوار کەسی گەڕاوە لە چین دەکرێت



سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چوار كەس كە لە چینەوە گەرابوونەوە كوردستان دەوەستێنرێن و پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت بەهۆی مەترسی لە هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


سەباح هەورامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەر لەم ماوەیە پشكنینمان بۆ (400) كرێكاری چینی كردووە كە تازە لە چینەوە گەرابوونەوە بۆ كوردستان و دەستپێكردنەوەی كارەكانیان".


ئەوە لە کاتێکدایە کە چین مەڵبەندی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیەو لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ هەزار و ٨٤٠ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٦٠ هەزار و ٣٧٣ کەس، هاوکات لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٣٦٩ کەس.
 


PM:05:43:13/02/2020