یانەی ئەجاکس چونی حەکیم زیاشی راگەیاند



ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی، چوونی یاریزانی مەغریبی حەکیم زیاشی بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی راگەیاند.
یانەی ئەجاکس لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردوەتەوە، نرخی چوونی زیاش بۆ یانەی چێڵسی بە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بووەو  لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
حەکیم زیاش لە ٢٨٢ یاری کە ئەنجامیداوە، ٣٢ یاری بۆ وڵاتی مەغریب بووەو ١٠٧ گۆڵی کردووەو ١٢٩ گۆڵیشی درووستکردووە.
یانەی چێڵسی لەسەر داوای فرانک لامپارد ئەم یاریزانەی بۆ ریزەکانی گواستەوەتەوە.




PM:05:54:13/02/2020