راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە باسی براوەی لالیگا دەکات


راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ، ڤاڵڤێردی، ئەمڕۆ باسی لە براوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا کردو، رایگەیاند، یانەی ریال مەدرید پاڵێوراوێكی بەهێزە تا بیباتەوە.
ڤاڵڤێردی وتی" ریاڵ مەدرید هەموو تەرکیزی خۆی لەسەر نازناوەکە داناوە، ئەوان گرنگی زۆر بە ئەم خولە دەدەن و پاڵێوراوێکی بەهێزن تا بیبەنەوە.
لەسەر چوونی لە بەرشەلۆنە دەڵێت" ناکرێت پرسیار لە من بکرێت بۆ یانەی بەرشەلۆنەم جێهێشتووە، ئەوە بەشێکە لە کارەکەی من،  دەبێت قبوڵی بکەین ، بوون بە راهێنەری ئەو یانەیە بەنسبەت منەوە بەختێکی نایاب بووە،راهێنەر بەرپرسە لە لێدان لە تۆپ و چوونە ناو گۆڵ.




PM:06:11:13/02/2020