وادەی کۆتایی هاتنی بەفر راگەیەندرا

لە سبەی هەینیەوە ئەم شەپۆلی بەفربارینە کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کۆتایی دێت و سبەی پلەی گەرما لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە بۆ سەرو ١٠ پلە.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسبەی هەینی ١٤ی شوباتەوە بەفربارین  کۆتایی دێت و ئاسمان دەبێت بە ساماڵ و، پلەی گەرما بەررزدەبێتەوە.

 

ئەو ماڵپەڕە کۆتایی هاتن بە بەفربارین رادەگەیەنێت، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی شەممە لە هەندێک شوێنی هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە.

 

 



PM:11:38:13/02/2020