شەڕی میدیای نێوان ماڵباتی تاڵەبانی و شێخ جەعفەر دەستی پێکرد، یەکتر بە سیخوڕ ناودەبەن

لە کاتێکدای شێخ جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بەناڕاستەوخۆ دەستەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە خائین ناودەبات، ئاراسی شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەرزوو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت" ئاراستەکراوە لەلایەن دەزگایەکی سیوخڕیەوە".
 
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی لێدوانەکەی جەعفەر شێخ مستەفا لە وەڵامدانەوەیەکدا کە لەماڵپەڕی میللەت بڵاوەکراوەتەوە، دەڵێت " خیانەتکار ئەو کەسەیە کە خۆی لەحزبێکدا کاربکات و لەژێرەوە کار بۆ حزبێکی ترو دەزگای سیخوری حزبێكی تر بکات."

دەربارەی كوبونەوەی یەكێتی و ئێران، ئاراس شێخ جەنگی وتویەتی"لەرۆژانی رابردودا شێخ جەعفەر دانیشتنی هەبوە لەگەڵ ئیرانییەکان لەهەولێرو بەشداری لەیادی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی و ئاهەنگی سەركەوتنی شۆرشی ئێران کردوەو کێکی یادەکەی بڕیوە. زو زوش دەیانبینێ."

شیخ جەعفەر مستەفا بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئێران بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکێتی و کاک کۆسرەت دانەنیشتوە، نەک دانەنیشتوە، بەڵکو وەکو قەتعی عیلاقەش کراوە، بەڵام لەگەڵ خەڵکانێک لەناو یەکێتی دانیشتون، کە لە16 ی ئۆکتۆبەردا هەماهەنگیان بون و لای یەکێتی خائینن."

 


ئه‌م بابه‌ته ‌5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:55:13/02/2020