به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕال رایدەگەیەنێت کە چەند رۆژێکی تر ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە دەینڕێت بۆ هەرێم بگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
حاجی عابد مزوری، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵ به ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی راگه‌یاندووە" پاره‌كه‌ی به‌غدا چه‌ند رۆژێكی تر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
وتیشی: " فه‌رمانبه‌ران با متمانه‌ی ته‌واویان هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌ك له ناردنی پاره‌كه‌دا نییه‌و وه‌ك مانگه‌كانی رابوردوو پاره‌كه ئه‌م مانگه‌ش و مانگه‌كانی دیكه‌ش ده‌نێردرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێم مانگانه به 317 ملیاره‌كه‌ی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و بڕی 453 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا و به‌شێك له‌داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.
پێدەچێت ئەمە دوا گوژمە پارەبێت لە سەردەمی کابینەی عادل عەبدولمەهدی بنێردرێت بۆ هەرێم، لەمانگی داهاتوەوە ئەگەر زۆرە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بکەوێتە سەردەمی دەسەلآتی کابینەی محەمەد عەلاوی.